راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات.
بەگوێرەی ئەو لیستە بێت كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە 29ی ئاداری 2025 مووچەی ( كاروباری كۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، كارەبا، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم، پێشمەرگە ( دیوان و لیواكان) یەكەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاكەوتن) دابەشدەكرێت.
رۆژی چوارشەممە 26ی ئاداری 2025، بەغدا بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دیناری بۆ مووچەی مانگی 3 خستە سەر لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق.