ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بومەلەرزەكەی میانمار بوونە قوربانی نزیك دەبێتەوە لە 4 هەزار كەس

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 191


راچڵەكین-

حكومەتی ئەنجوومەنی سەربازی میانمار (جەنتا) نوێترین ئاماری قوربانیانی ئەو دوو بومەلەرزەیەی ئاشكراكرد كە رۆژی هەیینی ئەو وڵاتەی هەژاندو گوڕەكەیان لەنێوان  و 7.7 پلەو 6.4 پلەدا بوو بەپێوەری رێختەر.

بەگوێرەی ئەو ئامارانە بێت كە لەلایەن حكومەتی میانمار بڵاوكراونەتەوە، بەهۆی بومەلەرزەكەوە 1002 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 2 هەزارو 376 كەسی تر برینداربوون، ئامارەكەش ڕوو لەهەڵكشانە.

زۆرترین قوربانییەكانی بومەلەرزەكەی میانمار، لەشاری ماندالای دووەم گەورەترین شاری ئەو وڵاتە بووە، بەهۆی ئەوەی لەناوەندی بومەلەرزەكەوە نزیك بووە.

لەئێستا هەریەك لە چین و هندستان تیمی فریاگوزاریان ڕەوانەی میانمار كردووە بەمەبەستی بەهاناوەچوونی لێقەوماوان و هاوكاریكردنی تیمەكانی فریاكەوتنی ئەو وڵاتە كە دەووترێت زیاد لە 100 كارمەندی فریاگوزاری مینمار تائێستا چارەنووسیان نادیارە.

میانمار دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا.، هاوسنووری تایلاند، بەنگلادیش، چینە. یەكێكیشە لەو وڵاتانەی بوومەلەزەی زۆری تێدا روودەدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن