باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە سوریا داوا لەو ئەمریكیانە دەكات كە لەو وڵاتەن بەزووترین كات جێی بهێڵن

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 437


راچڵەكین- 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە سوریا هۆشداری بەو هاوڵاتییە ئەمریكیانە دەدات كەلەسوریان، بەزووترین كات ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 29ی ئاداری 2025 باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەسوریا لەراگەیەندراوێكدا هۆشداری بەهاوڵاتیانی ئەمریكی داوە سەردانی ئەو وڵاتە نەكەن، هەروەك داوای لەو ئەمریكیانە كردووە كەلەسوریان، بەپەلە ئەو وڵاتە جێبهیڵن.

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكادا هاتووە، ئەگەری هەیە لەرۆژانی جەژندا باڵیۆزخانەكان، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و دامەزراوە حكومییەكان لە دیمەشق، ببنە ئامانجی هێرشی چەكداری.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەڵێت، پێویستە ئەو هاوڵاتییە ئەمریكیانەی ئێستا لەسوریان، لەشوێنە جەنجەاڵەكان دووربكەونەوە چونكە مەترسی رفاندن، تیرۆركردن و ئەنجامدانی هێرشی چەكداری بۆسەریان هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن