كۆسرەت رەسول عەلی
راچڵەكین -
لە ژمارەیەك بروسكەی جیاوازدا، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، سەركردەی هێزو لایەنە سیاسییەكان و نوێنەرایەتی و كونسوڵی وڵاتان پەیامی پیرۆزباییان ئاڕاستەی كۆسرەت رەسول عەلی كرد.
هەریەك لە سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، ئوسامە نوجێفی، ئەمینداری گشتی حزبی موتەحیدون، د. كاوە مەحمود، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و ژمارەیەك لە كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و جەژنی نەورۆز، بروسكەی پیرۆزباییان ئاڕاستەی كۆسرەت رەسول كرد.
لە پەیامەكانیاندا بۆ كۆسرەت رەسول عەلی، سەركردەی هێزو لایەنە سیاسییەكان و نوێنەرایەتی و كونسوڵی وڵاتان، هیوایان خواستووە ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەكەمان.