راچڵەكین -
لەئەنجامی چەند هێرشێكی ئاسمانیی كە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كرایە سەر پێگەكانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان، ژمارەیەك هاوولاتی كوژران و بریندار بوون، بەهۆی مەترسیی دووبارەبوونەوەی هێرشەكانیش، شەپۆلێكی كۆچی هاووڵاتیان دەستیپێكرد.
ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردە سەر چەند ناوچەیەكی باشووری لوبنان و باشووری بەیروت-ی پایتەختی ئەو وڵاتە، كە بەپێی راگەیەندراوێكی سوپای ئیسرائیل، هێرشەكان چەند پێگەیكی حزبوڵای لوبنانییان كردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمڕۆی ئیسرائیل، سێ كەی گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون، جگە لە خاپووربوونی باڵەخانەیەك.
لەدوای هێرشەكانەوە، شەپۆلێكی كۆچكردنی هاووڵاتیانی نیشتەجێی باشووری لوبنان دەستی پێكرد و روویان لەناوچە ئارامەكانی وڵاتەكەیان كرد.
هێرشە ئاسمانییەكەی ئیسرائیل لەوەڵامی هێرشێكی مووشەكی دێت كە لەناو خاكی لوبنانەوە كرایەسەر باكووری ئیسرائیل.