راچڵەكین-
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە كەرتی غەززە دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی كوژراوو بریندارانی جەنگی غەززەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارە بێت، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی كە لە 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023 وە تا ئێستا لە ئاكامی ھێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە كوژراون، گەیشتووەتە 50 هەزار و 208 كەس.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەهەمان ماوەدا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل
نزیكەی 114 هەزار كەس برینداربوون.