راچڵەكین-
وتەبێژی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، رۆژی شەممە چاودێریی مانگ دەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئاداری 2025 عەبدوڵا شێركاوەیی، رایگەیاند:" پشتبەستو بەبنەما شەرعییەكانی ئایینی ئیسلام، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان لە رێگەی لیژنەی باڵای بینینی مانگەوە بڕیار لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات."
وتیشی:" ئەو هەواڵانەی لەبارەی دیاریكردنی رۆژی جەژنەوە بڵاودەكرێنەوە هیچ بنەمایەكی زانستی و شەرعییان نییە."