شوێنگرەوەی ئیمامئۆغڵۆ بۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ هەڵبژێردرا

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 241

راچڵەكین-

دوای دوورخستنەوەی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی گەورەشارەوانی ئیستەنبوڵ، لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەی گەندەڵی، لە ئەنجوومەنی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ دەنگدان كرا و، نوری ئاسڵان- ئەندامی ئەنجوومەنەكە وەك شوێنگرەوەی ئیمامئۆغڵۆ هەڵبژێردرا. 

لە پرۆسەكەدا، نوری ئاسڵان لە فراكسیۆنی جەهەپە كە ئەندامی ئەنجوومەنەكەیە لەگەڵ  زەینەل عابدین ئۆكوڵ كاندیدی ئاكپارتی بۆ هەمان پۆست، ركابەری یەكدیان دەكرد.

لە یەكەم خولی هەڵبژاردنەكەدا كە لە ئەنجوومەنەكەدا بە نهێنیی بەڕێوەچوو 301 دەنگ دران و پێنج دەنگیش ئەژمار نەكران، لەو دەنگدانەدا كاندیدی جەهەپە ئاسڵان 173 دەنگ و، كاندیدی ئاك پارتی ئۆكوڵ 123 دەنگی بەدەستهێنا.

لە خولی دووهەمی دەنگدانەكەدا 302 دەنگ درا، لەو دەنگدانەشدا ئاسڵان 177 دەنگ و ئۆكوڵ 125 دەنگی بەدەستهێنا.

بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زۆرینەی ڕەها، خولی سێهەمی دەنگدان ئەنجامدرا و، تیایدا 302 دەنگ درا و، كاندیدی جەهەپە ئاسڵان 177 دەنگ و كاندیدی ئاك پارتی ئۆكوڵ 125 دەنگی بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامەش نوری ئاسڵان كاندیدی جەهەپە، بووە سەرۆكی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ بەوەكالەت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن