راچڵەكین-
لیژنەی باڵای باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون (ستییەكان)، نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئاداری سیتییەكان دیاریكرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئاداری 2025 لەكۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون (ستییەكان) نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئادار دیاریكرد.كە بریتییە لە (268) دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.
ئەوەش هاتووە، بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتیمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (240) دینارە.
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە سەرجەم ستییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەكەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.