كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكرایەوە

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 152


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ چوار شەممە 26- 03- 2025 ئاسمان بەگشـتی نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ .

سبەی پێنج شەممە 27- 03- 2025 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت . پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 24 پلەی سیلیزی
دهۆك : 25  پلەی سیلیزی 
كەركوك : 28 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان :30 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن