نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە

ئابوری

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 131

راچڵەكین -

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئاداری 2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 73 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 69 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا بە سەپاندنی پێناسی گومركی بەڕیژەی 25٪ لەسەر ئەو وڵاتانەی نەوتی ڤەنزوێلا هاوردە دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن