لاڤرۆڤ زانیاری لەبارەی دانوستانی نێوان رووسیا و ئەمریكا ئاشكرا دەكات

جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 188

راچڵەكین -

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندەدات بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لەسەرجەم بوارەكاندا، راشیدەگەیەنێت: دانوستان لەگەڵ واشنتۆن تەنها دەبێ لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ بنەماكانی پەیماننامەی سنوورداركردنی چەكی ستراتیجی بێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی 1ی رووسیا، رایگەیاند: رووسیا بە گرنگی دەزانێت دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا دەستپێبكاتەوە سەبارەت بۆ گفتوگۆكردن لەسەرجەم بوارەكاندا لەپێناو سەقامگیری ستراتیجی، وتیشی:" ئێمە ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ واشنتۆن، بەڵام دەبێ لەسەر بنەمای گەڕانەوە بێت بۆ بنەماكانی پەیماننامەی سنوورداركردنی چەكی ستراتیجی".

وەزیری دەرەوەی رووسیا جەختی لەوەكردەوە كە وڵاتەكەی لەگەڵ هەر چارەسەرێكە كە ببێتە هۆی راگرتنی شەڕ و بەرقەراركردنی ئاشتی، وتی:" بەڵام دەبێ ئاشتییەكە هەمیشەیی بێت و بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەشمان لەبەرچاو بگرێت". 

لێدوانەكەی لاڤرۆڤ لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بە ئاڕاستەی كۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا و گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی، بۆ ئەو مەبەستەش هەفتەی رابردوو پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا ئەنجامدا و گەیشتنە رێككەوتن بۆ راگرتنی هێرشەكان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئۆكراینا بۆماوەی 30 رۆژ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن