سوپای ئیسرائیل ناوچەیەكی سووریا بۆردومان دەكات

جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 171

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل ناوچەیەكی سووریا بۆردومان دەكات و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، هێزێكی سوپای ئیسرائیل لەكاتی چوونی بۆناو گوندێكی گوندەوارەكانی درعا لە باشووری سووریا، لەلایەن چەند چەكدارێكەوە بەرەنگاریان بوونەوە، هێزەكەی ئیسرائیل شوێنی چەكدارەكانی تۆپباران كرد بەهۆیەوە حەوت كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی رەوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، سوپای ئیسرائیل جگە لە تۆپبارانكردنی گوندەكەی درعا، بە هێلیكۆپتەر و چەند گوندێكی دیكەی ناوچەكەشی بۆردومانكرد، دانیشتووانی ئەو گوندانەش لەترسی بۆردومانەكان، ماڵ و حاڵیان جێهێشت و ئاوارەی ناوچەكانی دیكە بوون.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا سوپای ئیسرائیل جگە لە داگیركردنی چەندین ناوچەی باشووری سووریا، 37 هێرشی ئاسمانیشی كردووەتە سەر ئەو وڵاتە، كە چەندین پێگەی سەربازی و كۆگای چەك و تەقەمەنی كراونەتە ئامانج و لەناوبراون. بەپێی ئامارە نافەرمییەكان، لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا، دەیان چەكداری سوپای نوری سوووریا كوژران و ژمارەیەكی زۆرتریش بریندار بوون، جگە لە كوژرانی 13 هاووڵاتی مەدەنی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن