رووسیا: ئەنجامی گفتوگۆكانمان لەگەڵ شاندی ئەمریكا هەڵدەسەنگێنین

جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 167

راچڵەكین-

وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕووسیا (كرملین)، ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان شاندی وڵاتەكەی و شاندی ئەمریكا لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانی ئۆكرانیا دەكەن.

دیمیتری پێسكۆڤ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا، گفتۆگۆكانی رۆژی 24ی ئەم مانگە كەلەریاز بەڕێوەچوو ماوەیەكی زۆری خایاندو لەئێستادا ئەنجامی گفتوگۆكان، ھەڵدەسەنگێنن.

باسی لەوەش كرد، ئەنجامی گفتوگۆكان كە پەیوەندی بە كێشە تەكنیكییەكانەوە ھەیە، بۆ ڕای گشتیی بڵاو ناكرێتەوە.

وتەبێژی كرملین ئاماژەی بەوەدا، ھیچ پلانێك نییە، لەوەی لە داھاتوودا ڤلادیمیر پوتین- سەرۆكی ڕووسیاو دۆناڵد ترەمپ-ی هاوتا رووسیەكەی پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن