راچڵەكین-
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو یەكێك لەبڕگەكانی كارنامەكەی بریتی دەبێت لەدەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە.
بڕیارە كاتژمێر 8:00ی ئەمشەو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبێتەوە، لەخاڵی یەكەمی كارنامەكەشدا پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دوای 12 ساڵ چاوەڕوانی دەنگی لەسەر دەدرێت.
شاخەوان عەبدوڵا- جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە:" لایەنە سیاسیەكان رێككەوتوون لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا پڕۆژەیاساكە تێپەڕێنرێت."
هەرچەندە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 13-03-2014ـەوە بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی دەركردووە، بەڵام رێگرییەكانی عیراق، بووەتە هۆی ئەوەی چوارەم پارێزگای هەرێمی كوردستان بێ دانپێدانانی بەغدا و بودجەی تایبەت بمێنێتەوە.