راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەیت هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ڕێكارەكانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازار تەواو كرا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئاداری 2025 وەزارەتی دارایی و ئابووری لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"كەمێك لەمەوبەر سەرجەم ڕێكارەكانی ناردنی تەموویلی مووچە كە بڕەكەی ( ٩٥٤،٨٨٠،٤٦٧،٧٧٩ ) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار و هەشت سەدو هەشتا ملیۆن و چوار سەدو شەست و حەوت هەزارو حەوت سەدو حەفتاو نۆ دینارە وەك تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە تەواو كرا.
ئەوەش روونكراوەتەوە:" بڕیارە سبەی پارەكە بخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق."