راچڵەكین-
شاندێكی هاوبەشی پارتی یەكسانیی و دیموكراسیی گەلان"دەم پارتی"و پارتی هەرێمە دیموكراتییەكان"دەبەپە"لە شاری سلێمانییە و بڕیارە لەگەڵ بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكان و كەسایەتییەكان كۆببێتەوە.
ئەندامانی شاندەكە پێكهاتوون لە كەسكین بایندر، هاوسەرۆكی دەبەپە و بەردان ئۆزتورك و ئەبرۆ گونەی، هاوسەرۆكانی پەیوەندییەكانی دەرەوەی دەم پارتی و ساڵحا ئایدەنز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین و عەدالەت فیدان.
بڕیارە شاندەكە، دوا كۆبونەوەكانیان لە سلێمانی سەردانی هەولێریش بكەن و درێژە بە كۆبونەوەكانیان بدەن.