راچڵەكین-
نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر كەرتی غەززە دەست پێكردووە تا ئێستا، 124 هەزار كەس لە غەززە دووبارە ئاوارەبوون.
ستیفان دوجاریك - وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا بە ڕێژەی لە14% ڕووبەری كەرتی غەززە، بووەتە ناوچەی قەدەغەكراو.
راشیگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر كەرتی غەززە دەست پێكردووە تا ئێستا، 124 هەزار كەس لە غەززە دووبارە ئاوارەبوون.