لەمڕۆوە پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆمارى دەنگدەران دەستپێدەكات

عێراق

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 154

راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، لەمڕۆ سێشەممە 25ی ئاداری 2025 پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدەران دەستپێدەكات و ماوەی مانگێك دەخایەنێت.

پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە راچڵەكین-ی راگەیاندبوو، ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا لەرۆژی سێشەممە 25ی ئاداری 2025 بۆ ماوەی مانگێك، پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدەران دەستپێبكرێت كە بریتی دەبێت لە تۆماركردنی ناوی نوێ، چاككردنەوە، گۆڕینی شوێنی دەنگدان، سڕینەوە، تۆماركردنی ئاوارەكان و هێزە ئەمنییەكان. 

لەبارەی وردەكاری و پێداویستییەكانی پرۆسەكە، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ووتی:" كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەزارو 79 وێستگەی لەسەرانسەری عیراق تەرخانكردنەوە بۆ ئەو دەنگدەرانەی ئاماژەیان پێكرا بەمەبەستی نوێكردنەوە یان خۆتۆماركردن."

بەگوێرەی زانیارییەكان، بۆ هەڵبژادنی ئەمساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كە بڕیارە مانگی 10 بەڕێوەبچێت، لەدایكبووانی 2007 مافی دەنگدانیان هەیە.

دەتوانن ئەم كلیك لەم لینكە بكەن بۆ بینینی چاوپێكەوتنەكەو وردەكاری پرۆسەكە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن