بومەلەرزەیەك بەگوڕی 6.7 پلە بەپێوەری رێختەر نیوزلاند دەهەژێنێت

جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 135

راچڵەكین-

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئاداری 2025 لە دوورگەی باشوور لە نیوزلاند بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریكا (USGS)، بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەكە كە گوڕەكەی 6.7 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، چەقەكەی دوورگەی باشوورە لە نیوزلاند و لە قووڵایی 10 كیلۆمەتر ڕوویداوە.

بەپێی ئامارە بەراییەكان، دوای ڕوودانی ئەو بوومەلەرزەیەی هیچ زیانێكی گیانی و ماڵیی نەبووە، هۆشداری لەبارەی ڕوودانی تسونامی نەدرا. بەڵام داوا لە دانیشتووانی ناوچەكە كرا لە كەناراوەكان دووربن.

نیوزلاند یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ساڵانە رووبەڕووی هەزاران بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز دەبێتەوە. بەهێزترینیان لە ساڵی 2011بوو بە گوڕی 6.3 پلە و 185 كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن