لێدوانێكی ترەمپ نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە

ئابوری

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 130

راچڵەكین -

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئاداری 2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 73 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 69 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند بەڕێژەی 25٪ پێناسی گومرگی بەسەر ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنێت كە نەوتی ڤەنزوێلا دەكڕن. ئەوەش وایكرد نرخی نەوت بەرزبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن