سلێمانی میوانداری پاڵەوانێتی پاسكیلسواری عەرەب دەکات

وەرزش

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

عەلی حەمید سەرۆکی فیدراسیۆنی پاسکیلسواری عێراق ڕایگەیاند، فیدراسیۆنەکە ڕەزامەندی فەرمی لە فیدراسیۆنی پاسکیلسواری عەرەبی وەرگرتووە بۆ ڕێکخستنی پاڵەوانێتی ڕێگاوبانی عەرەبی لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو لە پارێزگای سلێمانی، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە تیپە پاسکیلسوارییە عەرەبییەکان.

حەمید لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “فیدراسیۆنەکە بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی فیدراسیۆنی پاسکیلسواری عەرەبی فەیسەڵ قاسمی و ئەمینداری گشتی ئیسماعیل حوسنی کردووە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدای پایتەخت بکەن و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی فیدراسیۆنی پاسکیلسواری عێراق کۆببنەوە بۆ دیاریکردنی وادەی فەرمی دەستپێکردنی پێشبڕکێیە عەرەبییەکان”.

پاشان سەردانی پارێزگاری سلێمانی بکات بۆ پێداچوونەوەی تەواو بە ئامادەکارییەکانی فیدراسیۆن بۆ میوانداریکردنی پێشبڕکێ عەرەبییەکان بە ئامادەکردنی هەموو بابەتە لۆجستی، ڕێکخراوەیی، کارگێڕی و تەکنیکییەکان، بۆ ئەوەی پاڵەوانێتییەکە بە باشترین شێوە دەربکەوێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن