ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕافینیای بەڕازیلی لە پێش یاریی هەڵبژاردەکەی بەرانبەر ئەرجەنتین هەڕەشە دەكات كە بڕیارە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، لە گەڕی 14ـی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەڕێوەبچێت.
ڕافینیا میوانی پۆدکاستێکی ئەستێرەی خانەنشینکراوی بەڕازیلی ڕۆماریۆ بوو، کە ئەستێرەی مۆندیالی 1994 بوو، ڕۆماریۆ بە ئەستێرەی بەرشەلۆنەی ڕاگەیاند، ئێمە ڕووبەڕووی ڕکابەرە هەمیشەییەكەمان دەبینەوە، کە ئەرجەنتینیە، ئێستا سوپاس بۆ خوا ئەوان بێ مێسین، ئایا ئێوە چی دەكەن؟
ڕافینیا بە متمانەیەکی زۆرەوە وەڵامی دایەوە و وتی: بێ گومان لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگای خۆمان شكست بە ئەرجەنتین دەهێنین.
بەڕازیل ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی سەخت دەبێتەوە بۆ بەدەستهێنانی یەکەم سەرکەوتنی لەسەر حسابی ڕکابەرە تەقلیدییەکانی لە ماوەی نزیکەی شەش ساڵدا.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026دا سەرکەوتنی بەسەر بەرازیل بەدەستهێنا، بە گۆڵێک کە لەلایەن نیکۆلاس ئۆتامێندی بەرگریکاری بەنفیکا تۆمارکرا، لە مانگی نۆڤەمبەری 2023.
ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پێشەنگی پاڵاوتنەکاندایە، بەرازیلیش بە 21 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.