پۆلیسی ورمێ: 22 كەس بەهۆی بێڕێزی كردن بەكورد دەستگیركراون

کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 188

راچڵەكین-

پۆلیسی ورمێ ئاشكرای دەكات، بەهۆی بێرێزیكردن بە كوردو ئاژاوە نانەوە 22 كەس تائێستا دەستگیركراون.

رۆژی شەممە 22ی ئادار 2025، ژمارەیەك لە ئازەرییەكانی بەشداربووی رێوڕەسمی شەهیدبوونی ئیمام عەلی لە ورمێ، دژی كورد دروشمیان وتەوە وەك ناڕەزایەتییەك لەبەرامبەر ئەو ئاهەنگەی رۆژی 18ی ئادار لە جەژنی نەورۆزدا بەبەشداری هەزاران كەس ئەنجامدرا.  

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئاداری 2025 رەحیم جەهانبەخش، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی لە پارێزگای ورمێ بەهۆی بێڕێزكردن بە كورد دەستبەسەركران بۆ 22 كەس بەرزبووەوە:" هەندێك لایەن هەوڵیان داوە بە بڵاوكردنەوەی بانگەواز و هاندانی خەڵكی ورمێ، رێوڕەسمی ماتەمگێڕان بۆ ئامانجی خۆیان بەكاربێنن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن