راچڵەكین-
وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕووسیا (كرملین)، ڕایگەیاند، ڕووسیا و ئەمریكا، دەیانەوێت ھەنگاو بە ئاراستەی چارەسەركردنی قەیرانی ئۆكراینا، بنێن.
دیمیتری پێسكۆڤ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لێكتێگەیشتنی ھاوبەش لەنێوان مۆسكۆ و واشنتۆن ھەیە لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانی ئۆكراینا، بەڵام كاری زۆر ماوە لەوبارەیەوە ئەنجام بدرێت، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندیدارە بە لایەنی تەكنیكی.
پێسكۆڤ، راشیگەیاند، سوپای ڕووسیا لەچوارچێوەی پابەندبوونی بە فەرمانەكەی ڤلادیمیر پوتین، ھێرش ناكاتە سەر دامەزراوەكانی وزە لە ئۆكراینا.
وتیشی: "لەنزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەین، ھەروەھا ھاوكارە ئەمریكییەكانمان دەرفەتی ئەوەیان ھەیە، بەدواداچوون و ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە بكەن".