كارەبای سلێمانی ژمارەی ئەو هاوبەشانەی بڵاوكردەوە كەپارەی كارەبا قەرزدارن

کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 249

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاماری ژمارەی هاوبەشی ماڵان لەسنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەو رێژەی ئەو قەرزانەی كەلەلایانە بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24 ئاداری 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسنوری بەڕێوبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی 362.526 هاوبەشی كارەبا هەیە ، كە (299774) هاوبەشی ماڵان و (46439) هاوبەشی بارزگانی و (714) هاوبەشی پیشەسازیی و (12553) هاوبەشی كشتوكاڵی 3046 هاوبەشی میری (حكومین).
هاوبەشانی كارەبا:
-   هاوبەشی ماڵان =  299774
- هاوبەشی بارزگانی = 46439
-  هاوبەشی پیشەسازیی = 714
-  هاوبەشی كشتوكاڵی = 12553
-  هاوبەشی میری (حكومین)= 3046 
- كۆی گشتی هاوبەشانی كارەبا = 362.526

وەك لەراگەیەندراوەكەی كارەبای سلێمانیدا هاتووە، هەر بەپێی داتاكان 85.050 هاوبەشی كارەبا هیچ قەرزێكیان لانیە و 58467 هاوبەش كەمتر 100 هەزر دینار قەرزارن، 83477 هاوبەش 2 بۆ 5 ملیۆن قەرزان، 15.156 هاوبەش 5 بۆ 10 ملیۆن قەرزان، 133 هاوبەشیش سەروو 10 ملیۆن قەرزارن.

- قەبارەی قەرزی هاوبەشەكان:
- 85.050 =  هیچ قەرزێكیان لانیە.
- 58467 = كەمتر 100 هەزر دینار قەرزارن.
-  83477 =  2 بۆ 5 ملیۆن قەرزان.
-15.156 =  5 بۆ 10 ملیۆن قەرزان
-  133 هاوبەشیش سەروو 10 ملیۆن قەرزارن.

ئەم ئامارە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی تێدایە، بەگشتی لە سنوری بەڕێوەیەتی گشتی كارەبای سلێمانی 541,865 هاوبەشی كارەبا هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن