راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما (1-3) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
سبەی سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش (1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك : 19 پلەی سیلیزی
كەركوك : 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی