بەریتانیا.. تۆمەتبارێك بە چەقۆ چوار كەس بریندار دەكات

جیهان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 35

راچڵەكین -

لە شارێكی بەریتانیا، تۆمەتبارێك دوای ئەوەی لە شەقامێكی گشتیدا بە چەقۆ پەلاماری هاووڵاتیانی دا و چوار كەسی برینداركرد، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.

میدیاكانی ناوخۆی بەریتانیا بڵاویانكردەوە، لەشاری بێرمینگهام-ی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، تۆمەتبارێك لە شەقامێگی گشتیدا بە چەقۆ هێرشیكردووەتە سەر هاووڵاتیان و چوار كەسی بریندار كرد.

لەدوای رووداوەكە، پۆلیسی بێرمینگهام گەیشتە شوێنی رووداوەكە و توانی تۆمەتبارەكە دەستگیربكات، كە هاووڵاتییەكی تەمەن 32 ساڵەو ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن