راچڵەكین -
لە ئەڵمانیا لەكاتی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، تۆمەتبارێك بە چەقۆ پەلاماری بەشداربووانی ئاهەنگەكەی دا و بەپیچی زانیارییە سەرەتاییەكانیش، كەسێك كوژراوەو چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون.
رووداوەكە لەشاری پارسبێرگ-ی باشووری ئەڵمانیا روویداوە، نزیكەی 800 كەس بەبۆنەی جەژنی نەورۆز سەرقاڵی ئاهەنگگێڕان بوون، كەسێك بە چەقۆ هێرشی كردە سەریان و لەئەنجامی هێرشەكەش، هاوولاتییەك كوژراوەو چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون، ئەمەش وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
لەدوای رووداوەكە، هێزەكانی پۆلیسی ئەڵمانیا گەیشتوونەتە شوێنەكەو تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردووە، كە تائێستا ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە.