یۆڤانتۆس مۆتای دوورخستەوە

وەرزش

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 127

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بە فەرمی دوورخستنەوەی تیاگۆ مۆتا ڕاهێنەری یانەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای زنجیرەیەک ئەنجامە نەرێنییەکان کە کاریگەرییان لەسەر دواکەوتنی تیپەکە لەم وەرزەدا هەبووە.

ئەم دوورخستنەوەیە دوای دوو دۆڕانی قورس بوو کە بیانکۆنێری تووشی بوو، یەکەمیان بەرامبەر ئەتالانتا (4-0)، دووەمیان بەرامبەر فیۆرێنتینا (3-0)، کە پێش پێش پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان بوو.

ئەم ئەنجامانە وایکردووە یۆڤانتۆس بۆ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا دابەزێت و بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ و خاڵێک لەدوای ڕیزبەندی چوارەمەوەیە کە سەردەکەوێت بۆ چامپیۆنزلیگ.

بڕیاربوو مۆتا لە 29ی ئازاردا دوا هەلی یاریکردنی بەرامبەر جێنەوا هەبێت، بەڵام لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ڕووداوەکان خێراتر بوون، یانەکەش بڕیاریداوە بەر لە کۆتایی هاتنی وەرز مۆتا دووربخاتەوە.

یۆڤانتۆس لە ڕاگەیەنداروێکی فەرمیدا کەمێک لەمەوبەر لە هەژمارە فەرمییەکانیدا بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: یانەکە دوورخستنەوەی تیاگۆ مۆتا لە ئەرکەکانی وەک ڕاهێنەری تیپی یەکەمی پیاوان ڕادەگەیەنێت.

یۆڤانتۆس سوپاسی تیاگۆ مۆتا و ستافی ڕاهێنەرایەتی دەکات بۆ پیشەگەری و ئەو سۆز و خۆبەخشییەی لە چەند مانگی ڕابردوودا نیشانیان داوە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت لە داهاتوودا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن