سیستانی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەكات

عێراق

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 287

عەلی سیستانی

راچڵەكین -

عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەی عیراق پێشبینی دەكات رۆژی 31ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.

نوسینگەی تایبەتی سەماحەتی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعە لە عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت رۆژی دووشەممە 31-3-2025، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، مانگی رەمەزان 29 رۆژە، بەو پێیەی سیستانی رۆژی 2ی ئەم مانگەی وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكردبوو، بەڵام لای زۆربەی سوننەكان رۆژی 1ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بوو. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن