سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لەسەركار لابرا

عێراق

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 131

راچڵەكین -

ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بە زۆرینەی دەنگ سەرۆكی ئەنجومەنەكەی لەسەركار لادەبات و سەرۆكێكی نوێ هەڵدەبژێرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە دانیشتنێكی تایبەتدا كە تەرخانكرابوو بۆ لێپرسینەوە لە عومەر كروی، سەرۆكی ئەنجومەنەكە، بەدەنگی 11 ئەندام لەكۆی 15 ئەندامی ئەنجومەن، لەكارەكەی دووریخستەوەو نزار لێهبی بە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەستنیشانكرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هۆكاری لەسەركارلابردنی عومەر كروی، پەیوەندی بەو تۆمەتانەوە هەبووە كە ئاڕاستەی ناوبراو كراون لەبارەی ناشەفافی لە گرێبەستی پڕۆژەكانی ئەنجومەنی پارێزگا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن