"لەم هەفتەیەدا كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆتایی پێدێت"

کوردستان

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 189

راچڵەكین-

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، لەم هەفتەیەدا كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆتایی پێدێت و دەست بەهەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەكرێتەوە.

سەباح سوبحی، بەماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی عیراق قسەمان لە بارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كرد:" لە خاڵی یەكەم، قسەمان لەبارەی 16 دۆلاری كۆمپانیا نەوتیەكانی  هەرێمی كوردستان كرد، كە بۆ هەر بەرمیلێك 16 دۆلار كێشەی لەسەرە ئەویش پێویستە گەرەنتی هەبێت مانگانە بۆیان خەرج بكرێت."

"خاڵی دووەم، ئەو قەرزەی هەیە چارەسەر بكرێت و پرسی دانانی ڕێژەی هەناردەی نەوت ئەویش دیاری بكرێت و لەگەڵ توركیاش ئەوە چارەسەر كراوە، بەڵام ئەوەی ئێستا كێشەی لەسەرە ئەوەیە هەرێمی كوردستان بۆ پێداویستی ناوخۆ چەندی پێویستە بۆ بەكار هێنانی ناوخۆیی و  پێشتر ژمارەیەكیان حیسابكردبوو دەیەوێت زیاد بكرێت بەهۆی زیادبوونی پێداویستی ناوخۆیی بۆ ئۆتۆمبێل و كارەبا و كارگەكان، بۆیە گفتووگۆ بەردەوامە لە نێوان شاندی هەرێم و عیراق و بڕیارە ئەم هەفتەیە بگەنە ئەنجامی كۆتایی و دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە، چونكە وڵاتە زلهێزەكان زۆر سوورن لەسەر ئەوەی دەست پێ بكاتەوە بەتایبەت ئەمەریكا و بڕیارە ئەم هەفتەیە بگەنە ڕێككەوتن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن