ئەمریكا ئەو پاداشتە داراییە هەڵدەوەشێنێتەوە كەبۆ زانیاریدان لەسەربەرپرسانی تاڵیبان تەرخانیكردبوو

جیهان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 82


راچڵەكین-

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەو پاداشتە داراییانەی هەڵوەشاندووە كە تەرخانیكردبوو بۆ هەر كەسێك كەزانیاری بدات لەسەر سێ گەورە بەرپرسی بزووتنەوەی تاڵیبان لەنێویاندا سیراجەدین حەقانی، وەزیری ناوخۆی ئێستای حكومەتی تاڵیبان. وەك بەرپرسانی كابول ئەمڕۆ بڵاویانكردووەتەوە.

لەئێستادا ناوی سیراجەدین حەقانی، لەو لیستەدا بوونی نییە كەبەناوی ( پاداشت لەپێناو دادپەروەری) لە پێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا بڵاوكراوەتەوە.

عەبدولمەتین قانی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی راگەیاندووە، حكومەتی ئەمریكا پاداشتی زانیاری دان لەسەر سیراجەدین حەقانی، عەبدولعەزیز حەقانی و یەحیا حەقانی كە دووبراو ئامۆزایەكیانن، هەڵوەشاندووەتەوە.

سیراجەدین حەقانی، پێشتر دانی بەوەدانابوو كە بەرپرسەو لەهێرشەی ساڵی 2008 كرایە سەر هۆتێل سیرینا لەكابول، كەبەهۆیەوە شەش كەس كوژران لەنێویاندا هاوڵاتییەكی ئەمریكی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن