راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، چاوەڕێ دەكرێت لە نزیكترین كاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئادار لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتەكە.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی ئاداری 2025 بڵاویكردووەتەوە:"ماوەی پێنج ڕۆژە تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بەمەبەستی تەواوكردنی ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار لە شاری بەغدان، لە ئێستادا تیمەكە لەگەڵ فەرمانگەی بودجەو ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لەقۆناغی تەواوكردنی ڕێكارەكانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانن."
ئەوەش روونكراوەتەوە:" سەرجەم ڕێكارەكان لە قۆناغی كۆتایدایەو چاوەڕێ دەكرێت لە نزیكترین كاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتمان."