ئەمریكا داواكراوێكی دیاری حوسییەكان دەكاتە ئامانج

جیهان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 208


راچڵەكین-

لەئاكامی زنجیرە هێرشە مووشەكی و ئاسمانییەكانی ئەمریكا بۆسەر پێگەی چەكدارانی حوسیی لەیەمەن، مەنسور سەعادی، پلانداڕێژەری هێرشە ئاوییەكانی حوسییەكان بەسەختی برینداربوو.

سەرچاوە ناوخۆییەكانی یەمەن بڵاویانكردووەتەوە، لەئاكامی زنجیرە هێرشێكی ئەمریكا بۆسەر مۆڵگەو پێگەكانی حوسییەكان لەپارێزگاكانی حەدیدە، سەعدەو مەئریب مەنسور سەعادی كەلەلیستی داواكراوانی ئەمریكادایە، بەسەختی پێكراوەو رەوانەی سەنعا-ی پایتەخت كراوە بۆ چارەسەر.

مەنسور ساعدی، كێیە؟

* فەرماندەیەكی سەربازی حوسی-یە لەپارێزگای سەعدە لەدایكبووە، بەیەكێك لە كەسە متمانەپێكراوەكانی عەبدولمەلیك حوسی ئەژمار دەكرێت.
* پلاندارێژەری هێرشی حوسییەكانە بۆسەر كەشتییە بازرگان و سەربازییەكان.
* لەلایەن حوسییەكانەوە وەك سەرۆك ئەركانی هێزە دەریاوانەكانی ئەو گروپە دیاریكراوە.
* لەئێران مەشق و راهێنانەكانی ئەنجامداوەو لەگەڵ فەیلەقی قودسدا كار دەكات.
* سەرپەرشتیاری دروستكردنی بەلەم و مینە دەریاییەكانە.
*لەساڵی 2021 وە لەلیستی داواكراوانی ئەمریكا ناوی هاتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن