باشترین كاته‌ بۆ خواردنه‌وه‌ی‌ كوپێك قاوه‌

تەندروستی

07/05/2020     ژمارەی بینراو 1561

كوپێك قاوه‌

ڕاچڵه‌كین-

كه‌ی‌ قاوه‌ بخورێته‌وه‌؟ هه‌ندێك ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌یانیان و به‌شێكی دیكه‌ ئێواران ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ ده‌كه‌ن هه‌ندێكی دیكه‌ش كاتی كاركردن به‌ باشترین ده‌زانن.

قاوه‌ یه‌كێكه‌ له‌و خواردنه‌وانه‌ی‌ ته‌ركیز زیاد ده‌كات و ووزه‌ به‌ له‌ش ده‌به‌خشێت و یارمه‌تی سوتانی چه‌وری ده‌دات و مرۆڤ به‌ ئاگا ده‌كات، گۆڤاری "سۆهۆ" ی چینی له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه‌ باشترین كاتی بۆ خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ له‌ زاری توێژه‌ره‌وه‌كانه‌وه‌ باس كردوه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌"باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی‌ كوپێك قاوه‌ كاتژمێر 9-11 ی به‌یانیه‌ چونكه‌ له‌م كاته‌دا له‌ش كه‌مترین بڕی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل ده‌رده‌دات و هه‌ست به‌ ماندوێتی ده‌كات به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ له‌م كاته‌دا ئارامی به‌ جه‌سته‌ و مێشك ده‌به‌خشێت."

دوای هه‌ستان له‌ خه‌و به‌یانیان له‌ش گرفتی كه‌می شله‌مه‌نی هه‌یه‌ و نابێت قاوه‌ بخورێته‌وه‌ چونكه‌ قاوه‌ میزپێكه‌ره‌ و جگه‌ له‌وه‌ش زیان به‌ دیواری گه‌ده‌ ده‌گه‌یه‌نێت و توشی ئازاری گه‌ده‌ت ده‌كات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن