نۆیەر بایرن میونشن بێهیوا دەکات

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 146

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

بایرن میونشن هەواڵێکی نائومێدکەری پێگەیشت سەبارەت بە بارودۆخی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی دێرین، دوای پێکانەکەی.

یانە باڤارییەکە لە ڕاگەیەندراوێک کە لە پێگەی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، مانوێل نۆیەر لە ئێستاوە دەستیکردووە بە مەشق و ڕاهێنانەکانی چاکبوونەوە، دوای ئەو پێکانە کە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن تووشی بوو.

ئەو یاریزانانەی کە بانگهێشتی یارییە نێودەوڵەتیەکان نەکراون لە بایرن میونشن بۆ ماوەی هەفتەیەک لە پشوودا بوون، بەڵام نۆیەر کە ساڵی ڕابردوو وازی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی هێنا، دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایر لیڤەرکوزن تووشی پێکان بوو، جارێکی دیکە بە تەنیا ڕاهێنانی کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا نۆیەر لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پشوویەکی دیکەی لە ڕاهێنانەکان دەبێت بەهۆی کاردانەوە لە ماسولکەکانی قاچیدا.

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن لە سەرەتای مانگی ئازاردا، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، تووشی دڕانی ماسولکەکانی قاچی ڕاستی بوو.

گۆڵپارێزە تەمەن 38 ساڵەکەی ئەڵمانی هیوای خواستبوو دوای پشووە نێودەوڵەتییەکەی ئێستا بگەڕێتەوە یاریگاکان، بەڵام تووشی پاشەکشەیەکی دیکە بوو.

جۆناس ئۆربیگ کە لە مانگی یەکدا پەیوەندی بە تیپەکەوە کرد، لە یارییەکانی ئەم دواییەدا جێگەی نۆیەری گرتەوە، بەڵام گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکەی خوار تەمەن 21 ساڵ لە قاچیدا پێکانێکی سوکی هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن