بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە 14 كەس دەستگیر دەكرێن

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 269

راچڵەكین -

لەشاری تكریت-ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، شەڕی نێوان چەند منداڵێك، پەرەدەسێنێت بۆ پێكدادانی چەكداری لەنێوان دوو بنەماڵە و بەهۆیەوە هێزەكانی پۆلیس 14 كەس دەستگیر دەكەن.

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەشاری تكریت، ژمارەیەك چەكداری هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك و شەڕە تەقە لەنێوانیان دروستبوو، هێزێكی ئەمنی گەیشتە شوێنەكەو توانی شەڕەكە كۆتایی پێ بهێنێت و 14 كەسیشی لەهەردوولا دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هۆكاری شەڕەكە بۆ دروستبوونی شەڕو دەمەقاڵە لەنێوان چەند منداڵێك گەڕێندراوەتەوە، كە دواتر پەرەی سەندووەو كەسوكاری منداڵەكان كە سەر بە دوو بنەماڵەی جیان، بە چەك رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە، هەرچەندە بە هەوڵی چەند كەسایەتییەكی تكریت توانراوە دۆخەكە هێوربكرێتەوە، بەڵام یەكێك لە بنەماڵەكان بەچەك پەلاماری ماڵی بەرامبەریان داوەو بەهۆیەوە شەڕە تەقە لەنێوانیان دروستبووە.

لەئێستادا سەرجەم دەستگیركراوان، بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن