راچڵەكین -
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی دەخاتە ناو بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكات.
بڕیارە رۆژی دووشەممە 24-3-2025، دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و تێیدا خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسایەك بكرێت.
بەگوێرەی ئەو كارنامەیەی كە لەلایەن فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی بڵاوكراوەتەوە، دانیشتنەكەی رۆژی دووشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران، بەهۆی مانگی رەمەزانەوە لە كاتژمێر 8ی شەو بەڕێوەدەچێت و یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە، ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەمە بۆ پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی، كە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانەوە ئامادە كراوەو لە 18 ماددە پێكدێت.
بەهۆی ناكۆكیی نێوان لایەنە شیعەكان لەسەر ناوەڕۆكی پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی، تائێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكە.