راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ شەمە 22- 03- 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێكجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور ، لەگەڵ بارینی نمە باران بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەكانی باكوری هەرێم ، وەبوونی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان .
سبەینێ یەكشەممە 23- 03- 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبونی هەندێ پەڵە هەور.
پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەی ( 1-2 ) پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی