ئەندامانی لایەنە بەشەڕهاتووەكانی قەرەتەپە دەستگیركران

عێراق

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 911

راچڵەكین-

پۆلیسی كەركوك دەستگیركردنی ئەندامانی لایەنە بەشەڕهاتووەكانی گوندی قەرەتەپەی سەر بەناحیەی یایچی كەركوك راگەیاند كەبەهۆیەوە شەش ئەندامی خێزانێك كوژران و چواری تر برینداربوون.

شەوی رابردوو، بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە، شەڕو پێكادان لەنێوان ئەندامانی دوو هۆزی گوندی قەرەتەپەی سەر بەناحیەی یایچی كەركوك (بەیات و ئەبوڕەیاش) روویداو بەهۆیەوە شەش ئەندامی خێزانێك كوژراون و چواری تریش برینداربوون.

زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، چەند رۆژێك پێش ئێستا شەڕ لەنێوان چەند گەنجێكی ئەو دوو هۆزە روویداوە، دوینێش لە كاتی یاری تۆپی پێ لە نێوان خۆیاندا جارێكی دیكە شەڕ و ئاڵۆزی دروست بووە.

ئەوەش وایكردووە، ئەندامانی هۆزی ئەبوڕەیاش بەچەكەوە هەڵبكوتانە سەر هۆی بەیات و ئەو كوشتارگەیە رووبدات.

 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن