راچڵەكین -
كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمشەو ئاسمانی هەندێ لە ناوچە شاخاوییەكان هەوری تەواو بێت و بەفر لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان ببارێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئەمشەو ئاسمانی ناوچە شاخاویبەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكانی ئەو ناوچانەو ئەگەری بارینی نمەبارانێكی كەم لە قەزا و ناحییەكانی نزیك لەو ناوچانە.
بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم:
سلێمانی 3.4 ملم
چەمچەماڵ 0.1 ملم
هەڵەبجە 4.2 ملم
بازیان 2.8 ملم
دەربەندیخان 10.0 ملم
هەڵشۆ 2.2 ملم
كەلار 0.8 ملم
سۆران 0.6 ملم
حاجی ئۆمەران 4.4 ملم
كەركووك 0.6 ملم
خانەقین 4.0 ملم