ناوەڕۆكی پەیوەندییەكەی مەسرور بارزانی و مایكل واڵتز ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 184

راچڵەكین -

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا، بە تەلەفۆن قسەیان كرد و رایانگەیاند پێویستە لە نزیكترین كاتدا، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەمڕۆ هەینی، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مایكل واڵتز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا، بە تەلەفۆن قسەیان كرد.

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكی حكومەت و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق لەگەڵ ئەمریكا كرد.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە زووترین كاتدا، هەروەها دووپاتیانكردەوە كە پێویستە لە نزیكترین كاتدا، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

لە بەشێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، پێشهات و گۆڕانكارییە خێراكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن