بەهۆی تەقینەوەی مین كارمەندێكی پۆلیسی دارستان بریندار بوو

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 265

راچڵەكین -

لە ناوچەی شارباژێر، كارمەندێكی پۆلیسی دارستان و ژینگە، بەهۆی تەقینەوەی مین-ەوە بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی كارمەندێكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گاپیڵۆن، لەكاتی پاككردنەوەی (باخ) لە ناوچەی بەرگورد-ی شارباژێڕ، بەهۆی تەقینەوەی مین، بریندار بوو.

لەدوای رووداوەكە، كارمەندەكەی پۆلیسی دارستان و ژینگە، رەوانەی نەخۆشخانە كراوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن