راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 15 تا 21-3-2025 ، بڕی (13) ملیارو (2)ملیۆن و (917)هەزار و (175)دینار بووە، لە (91%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (9%)ی بەشێوەی چەك بووە .
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردووتر بەرێژەی 17.691% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 2 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 8 تا 14 -3-2025 بریتیی بووە لە (15) ملیارو (797) ملیۆن و (614) هەزارو (306) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.