سێیەم عومرەكاری كورد لە مەككە گیانی لەدەستدا

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 233

راچڵەكین-

سێیەم عومرەكاری كورد لەمەككە گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرە دەڵێت، ئەم ساڵ 9 هاوڵاتی كورد لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان عومرەكارەكە ناوی سەمیر محەمەد مەجید-ەو دانیشتووی گەرمیانە. بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو عومرەكارە پێشتر نەخۆشیی دڵی هەبووە و تەمەنی 65 ساڵ بووە، دوای ئەوەی تەندروستیی تێكچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، دوێنێ گیانی لەدەستداوە.

رۆژانی 15 و 19ی ئەم مانگە، بەهەمان شێوە دوو عومرەكاری كورد كە یەكێكیان خەڵكی كەركوك بوو لەمەككە گیانیان لەدەستدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن