راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا واژووی لەسەر مەرسومی داخستنی وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە كردو رایگەیاند، پێویستە هەر ویلایەتێك دامەزراوەی پەروەردەی تایبەت بەخۆی هەبیت.
رۆژی پێنجشەممە 20-03-2025 دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری جێبەجێكاریی داخستنی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵیی ئەمریكای واژۆكرد، ئێستا پەسندكردنی بڕیارەكە لەسەر كۆنگرێسی ئەمریكا وەستاوە كەلەساڵی 1979 بەبڕیارێكی كۆنگرێس دامەزرا.
ترەمپ لەبارەی هۆكاری بڕیاری داخستنی وەزارەتی پەروەردەی ئەمریكا ووتی، خەرجی ساڵانەی زیاتر لە ترلیۆنێك و 500 ملیار دۆلارە، بەڵام هێشتا خزمەت بە خوێندكاران ناكات و دۆخی پەروەردە و خوێندكاران لەوپەڕی خراپیدایە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد:" هەوڵدەدەین لەماوەیەكی زۆر كورتدا دایبخەین، چونكە هیچ سوودێكی لێنابینین، خوێندنێكی باش و سەركەوتوومان دەوێت وەك نەرویج، سوید و دانیمارك."