ئەمریكا هێرشی كردەوە سەر حوسییەكان

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 219

راچڵەكین-

ئەمریكا جارێكی تر لەڕێی هێرشی ئاسمانییەوە، چەند پێگەیەكی حوسییەكانی كردە ئامانج، دوای ئەوەی ئەو گروپە بەمووشەك هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل.

سەرچاوە خۆجێییەكان لە یەمەن ڕایانگەیاندووە، هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا كە كاتژمێر 6:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەیینی 21ی ئاداری 2025 ئەنجامدران، ناوچەی تەحیتا لە باشووری پارێزگای حودەیدەو ناوچەی فەزایان كردووەتە ئامانج.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا سێنتكۆم، بەردەوامی هەڵماتەكانی دژی حووسییەكانی پشتڕاستكردەوە، هەروەها گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس بڵاوكردەوە تێیدا فڕۆكە جەنگییەكان لە كەشتییەكی فڕۆكە هەڵگرەوە هەڵدەفڕن بۆ دەستپێكردنی هێرشەكان.

هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا دوای ئەوە هاتن، كە ئیسرائیل رایگەیاندبوو، حوسییەكان بە مووشەك هێرشیان كردووەتە سەر خاكی ئەو وڵاتە، بەڵام هێرشەكان هیچ زانێكی گیانیان لێنەكەوتووەتەوە.

لەبەرامبەردا حووسییەكان بەرپرسیارێتی خۆیان لە هەردوو هێرشەكە ڕاگەیاند، یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی گرووپەكە وتی: حووسییەكان مووشەكێكی بالیستی هایپەرسۆنیكی "فەڵەستین 2"یان بەرەو فڕۆكەخانەی بن گوریۆن هەڵداوە."

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن