هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەرۆژانی جەژندا قەدەغە دەكرێت

کوردستان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 138

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو ڕێگایانەی دەكەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان تا پشووی جەژن كۆتایی دێت، قەدەغەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئاداری 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە:" لە بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو ڕێكخستنی هاتووچۆ و ڕوونەدانی جەنجاڵی، لەهەر سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا، بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە  لە كاتژمێر 7:00 ی بەیانی تا 12:00ی شەو لەو ڕێگایانەی دەكەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان تا پشووی جەژن كۆتایی دێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن